چیرۆکی پشتەوەی دروستکردنی پڕکەرەوەی فۆڕمی کوردی
کێشەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکان بە زمانی کوردی هەمیشە بوونی هەبووە. ئێکستێنشنەکانی تر تەنها زمانی ئینگلیزی پشتگیری دەکەن یان داتای کوردی رێک و پێکیان نیە. پڕکەرەوەی فۆڕمی کوردی وەڵامی ئەم کێشەیە دەداتەوە.
وەک گەشەپێدەرێکی کورد، دەمەویست نەرمەکاڵایەک دروست بکەم کە زمان و کەلتوری خۆمان بەرگری لێ بکات. فۆڕمەکان پێویستیان بە ناو، ناونیشان، ژمارەی تەلەفۆن و زانیاری ترە کە بە زمانی کوردی بن.
گەشەپێدەری نەرمەکاڵا
تایبەتمەندم لە دروستکردنی نەرمەکاڵای کارا و بەکەڵک بۆ کۆمەڵگەی کوردی. پڕکەرەوەی فۆڕمی کوردی یەکێکەلە زنجیرەی نەرمەکاڵاکان کە تایبەتمەند کراوە بۆ پێداویستیەکانی کورد و دروستکراوە بە خۆشەویستی بۆ پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا بە زمانی کوردی و گەشەپێدەران.